72%ی دانیشتوانی ئێران به‌پله‌ی جیاواز به‌ده‌ست وشكه‌ساڵییه‌وه گیرۆده‌ن، ساڵ به‌ساڵ خاكی ئێران وشكتر ده‌بێت، چه‌ندین ده‌ریاچه وشك هه‌ڵگه‌ڕاون، كه به‌شێكیان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندان.
بێئاویی‌و وشكه‌ساڵی ساڵ به‌ساڵ زیاتر ته‌نگ بهئێرانو ئێرانییه‌كان هه‌ڵده‌چنێت، بەپێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاوده‌بنه‌وه، 72%ی دانیشتوانی ئێران به‌پله‌ی جیاواز به‌ده‌ست وشكه‌ساڵییه‌وه گیرۆده‌ن، وشكه‌ساڵی سوك تا وشكه‌ساڵی توند. كه‌مئاوی روبه‌رێكی فراوانی ئێرانی گرتوه‌ته‌وه، له‌وانه ئهسفههانو كوردستان‌و ئازه‌ربایجانی رۆژئاواوو ئهردهبیلو چوار مهحاڵو به‌ختیاری‌و خۆراسان.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه، 13% روبه‌ری ئێران وشكه‌ساڵی سوك گرتویه‌تیه‌وه، 29% وشكه‌ساڵی مام ناوهندو 12% وشكه‌ساڵی توند. 300 ده‌شت روبه‌روی قه‌یرانی كه‌مئاوی بونه‌ته‌وه. ئه‌و گوندنشینانه‌ی كه بێ ئاویی‌و وشكه‌ساڵییان ئه‌زمون كردوه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له‌تاوا به‌ره‌و شاره‌كان كۆچیان كردوه.
73% روبه‌ری وڵات تووشی وشكه‌ساڵی درێژخایه‌ن بووه، 27% دانیشتوانی ئێران له‌گه‌ڵ وشكه‌ساڵی سوك، 32% وشكه‌ساڵی مام ناوهندو 12% وشكه‌ساڵی توند، 1% وشكه‌ساڵی زۆر توند روبهرون. ئه‌م دۆخه ناله‌باره كۆچی گوندنشینانی به‌راده‌یه‌ك گه‌یاندوه كه دێهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوی گونده‌كانیان چۆڵ کردوە. چۆڵكردنی دێهاته‌كان واته مه‌رگی هێواشی خاك‌و سه‌رزه‌مین.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایگه‌یاند 110 ملیار مه‌تری چوارگۆشه له‌پاشه‌كه‌وتی ستراتیژی ئاوی وڵات به‌كارهێنراوه‌و روبه‌روی كورتهێنانی 8 ملیار مه‌تر چوارگۆشه بونه‌ته‌وه، له‌كۆی 650 ده‌شت به‌هۆی وشكهساڵیو خراپ بهكارهێنانو بیرهه‌ڵكه‌ندنی نایاساییه‌وه 300 ده‌شتی ئێران له‌به‌رده‌م تیاچونو وشكبونو قه‌یراندان. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه تاران له‌ساڵانی داهاتوودا به‌ده‌ست قه‌یرانی كهمئاویو بێئاوییه‌وه گیرۆده ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ناوبراو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه پێویسته له‌ڕێگه‌ی ده‌ستگرتن به به‌ركارهێنانی ئاوه‌وه قه‌ره‌بووی ئه‌م كاره‌ساته بكرێته‌وه‌و ده‌ڵێت “روبه‌روبونه‌وه‌ی كهمئاویو وشكه ساڵیی پێویستی به‌ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدا كه دۆستانی ژینگه لهئێرانو جیهان هۆشداری ده‌ده‌ن به‌وه‌ی ژینگه‌ی ئێران رۆژ به‌رۆژ خراپتر ده‌بێت، چه‌ندین ده‌ریاچه‌ی گه‌وره‌ی وه‌ك به‌ختگان، ورمیهو گاوخنی به‌ته‌واویی وشك بون، روبه‌ری بیابانه‌كان به‌رینتر ده‌بنه‌وه، سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ژێرزه‌وی كه‌م دهكهنو خۆڵبارانو كهمئاوییو وشك هه‌ڵگه‌ڕانی زه‌وی هه‌ڕه‌شه له‌ژینگه ده‌كه‌ن.
شاره‌زایانی ئه‌و بواره ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌ندین فاكته‌ر رۆڵی گرنگ له‌م دۆخه‌دا ده‌بینن له‌وانه، گه‌رمبونی كهشو هه‌وای گۆی زه‌وی،
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی ئێران كه ده‌كه‌وێته بازنه‌ی ناوچه‌یه‌كی گه‌رمه‌سێرو وشكهوهو ناوچه‌كانی نزیك بیابانی كویر رێژه‌ی بارانبارینیان كه‌مه، وێڕای ئه‌وه‌ش شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئاو له‌ئێراندا زۆر هه‌ڵه‌و پڕ له‌كه‌موكورتییه.
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی