مشتەری و هاوڕێكەی: زۆربەی جاران مشتەری دۆست و برادەرێكی خۆی دێنێ كە پێی وایە شارەزاترە و زۆربەی جاریش بۆچوونەكانی فرۆشەر بەدرۆ دەخاتەوە، لەو حاڵەتانەدا فرۆشەر دەبێ بە سیاسەت و تاكتیكی خۆی هەردووكیان هان بدا بۆ مامەڵەكە، هاوكات پاش ئەوەی رازیی كردن، تەنیا گوێ بداتە قسەی كڕیارەكە و ئیتر هاوڕێكەی پشتگوێ بخات(ئیهمالی بكات).
ئەگەر هاتیتە سەر ئەوەی برادەری كڕیارەكەت كەسێكی كارتێكەرە و كڕیارەكە دەسبەجێ بەگوێی دەكا، تۆیش دەبێ گرینگی بەو دۆستەی بدەیت و ئەوت لە كڕیارەكە بەلاوە گرینگتر بێ.
كڕیاری نەزان: ئەو كڕیارە ئەگەر پێی بڵێی 1 و 1 دەكاتە دوو، ئەو دەڵێ، نەخێر دەكاتە 5. بەو حاڵەشەوە هەڵە و سەهوەكەی بەچاویدا مەدەنەوە. بە پێچەوانەوە، وا بنوێنن كە ئەوتان زۆر بەلاوە كەسێكی زیرەكە و بۆ ئەمەگداری لەو شتانەی لێیەوە فێر بوویت، دەتەوێ ئەوپەڕی خزمەتی بكەیت. ئەوە ئیتر دڵنیا بە شتەكەی بەردڵ دەكەوێ. جا ئەمجارە تۆزێكی بۆ دابشكێنە و بەر لەوە پاشگەز بێتەوە، كۆتایی بە سەوداكەت بێنە.
1ـ فرۆشتن بە زمانێكی سادە، گۆڕینەوەی زانیارییە لە نێوان كڕیار و فرۆشیاردا و تەنیا ئەوكاتە سەركەوتنی تێدا دەستەبەر دەبێ، كە كڕیار بتوانێ زۆر بە سادەیی و لەسەر بنەمای متمانەكردن بە فرشیار، ئەو زانیارییانەی پێویستێتی، بەدەستیان بێنێ.
2ـ فرۆشیارە سەركەوتووەكان دەیانەوێ بگەنە ئامانجی جیددی و شێلگیر. ئەوان دەزانن چییان دەوێ و بۆ گەیشتن بەو شتەش نەخشە و گەڵاڵە دادەڕێژن و دەسنیشانی دەكەن كە چۆن بە ئامانجەكانیان دەگەن و هەموو رۆژێیش لەسەر ئەو بنەمایە دەچنە پێشێ.
3ـ فرۆشیارە لێزانەكان كوالێتی كاریان بۆ گرینگە. فرۆشیارە هەرەباشەكان بە پێی ئەو پرسیارانەی لە مشتەرییەكانیان دەكەن، روونی دەكەنەوە مشتەری پێویستی بە چییە. دەزانن ئامانی مشتەری چییە و كاریگەرترین شێوازی خستنەڕووی بەرهەم یان خزمەتگوزارییەكان كامەیە.. بەو شێوەیە ئەو هەلە دەقۆزنەوە كە لەبارەی تایبەتمەندی و سوودی بەرهەم و خزمەتگوزارییەكانیانەوە زۆر بەباشی لەگەڵ كڕیار بدوێن.
4ـ فرۆشیارە سەركەوتووەكان گوێ رادەگرن. زۆربەی فرۆشیارەكان پرسیارێك لە كڕیار دەكەن و وەڵام وەردەگرنەوە، یان لەبری ئەوەی چاوەڕێی وەڵام بن لەسەر قسەی خۆیان دەڕۆن. فرۆشەری لێزان دەزانێ ئەگەر دەرفەت بە كڕیار بدرێ، چەندی بۆ فرۆشەر پێویستە، ئەوەندەی قسە بۆ دەكەن. ئەو فرۆشەرانە دەزانن و فێربوون بێدەنگی ئاڵتوونە