به‌رپرسێکى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو ئاشکرایده‌کات، ساڵانه له هه‌رێمى کوردستان زیاتر له 150 بۆ 200 هه‌زار ته‌ن برنج ده‌خورێت و هه‌رێمى کوردستانیش ساڵانه تواناى به‌رهه‌مهێنانى نزیکەی له 6 هه‌زار ته‌ن برنجى خۆماڵى هه‌یه.
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر، به‌ڕێوەبه‌رى گشتى پلاندانان له وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو راگه‌یاند “هه‌رێمى کوردستان یه‌کێکە له‌و وڵاتانه‌ی که خواردنى برنج له پێشه‌وه‌ى گشت خواردنه‌کانیه‌تى له‌ڕووى به‌کارهێنانه‌وه، به‌جۆرێک ساڵانه 150 بۆ 200 هه‌زار ته‌ن برنج ده‌خورێت”.
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ساڵانه له هه‌رێمى کوردستان له سه‌رووى 6 هه‌زار ته‌ن برنجى خۆماڵى به‌رهه‌مده‌هێنرێ و زۆربه‌ى ئه‌و برنجه‌ش له ناوچه‌کانى مێرگه‌سۆر و بارزان و ئاکرێ و هه‌ریرن، به‌ڵام به‌هۆى به‌رزیی نرخه‌که‌ى هاووڵاتیان زیاتر برنجى هاورده‌کراو به‌کارده‌هێنن، له‌کاتێکدا برنجى کوردى زۆر له‌و برنجه هاورده‌کراوه باشتر و خۆشتره.
ئاشکراشیکرد، وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ به‌نیازى دامه‌زراندنى چه‌ندین ئامێر و کارگه‌ى سپیکردنه‌وه‌ى برنجه له‌و ناوچانه‌ى که برنجى زۆرى لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێ، ساڵى رابردووش زیاتر له 10 ته‌ن برنجى کوردى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه کراوه.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى پلاندانان له وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ، وتیشى “له‌گه‌ڵ زیادکردنى بڕى به‌رهه‌مهێنانى برنجى ناوخۆ، نرخى برنج نزمده‌بێته‌وه، به‌مه‌ش هاووڵاتى زیاتر برنجى ناوخۆ به‌کارده‌هێنێت”.