بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ئایندەدا بەشی چاودێری ورد لە نەخۆشخانەی منداڵانی شاری سلێمانی بەشێوازێكی نوێ و سەردەمیانە دەكرێتەوە.
د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: لەلایەن ڕێكخراوی Giz/Qudra ی ئەڵمانییەوە بەشێوەی كاری خێرخوازی بەشی چاودێری ورد لە نەخۆشخانەی منداڵانی شاری سلێمانی بەشێوازێكی نوێ و سەردەمیانە دەكرێتەوە كە بڕی زیاتر لە شەش دەفتەر دۆلاری لەلایەن ڕێكخراوەكەوە بۆتەرخان كراوە.
د.میران محەمەد وتیشی: لە ئێستادا بەشی چاودێری ورد لە نەخۆشخانەی منداڵان لە ئاستی پێویستیدا نییەو بەجێبەجێ كردنی ئەم پرۆژەیەش دەبینە خاوەنی بەشێكی چاودێری وردی پێشكەوتوو بۆ منداڵان كە نزیكەی 26 تەخت لە خۆ دەگرێت و خزمەتێكی بەرچاو بە شارەكەمان دەگەیەنێت.