سه‌رۆكی سه‌ندیكای بیناسازی پارێزگای سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، زۆرینه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌كاتی كاركردندا ڕووبه‌ڕووی كرێكاران ده‌بێته‌وه، خاوه‌نی كاره‌كان لێی به‌رپرسیارن نه‌ك حكومه‌ت.
(عوسمان زیندانی) سه‌رۆكی سه‌ندیكای بیناسازی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لیژنه‌ی سه‌ندیكاكه‌یان، به‌رده‌وام پێش كاركردن سه‌ردانی شوێنی كاره‌كه ده‌كات، تا بزانێت سه‌لامه‌تی پیشه‌یی له‌و شوێنه‌دا بۆ كرێكاران هه‌یه‌و خاوه‌ن كاره‌كه به‌گوێره‌ی ڕێنمایی پێویست ئاگادارده‌كاته‌وه.
وتیشی:”به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی كاری ئه‌و لیژنه‌یه، ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌كاتی كاركردندا ڕووبه‌ڕووی كرێكاران ده‌بنه‌وه‌و ده‌بنه هۆی گیانله‌ده‌ستدان یاخود برینداربوونیان، به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌می ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خاوه‌ن كار‌و ئه‌وان لێی به‌رپرسیارن”، به‌وته‌ی سه‌رۆكی سه‌ندیكای بیناسازی، ماده‌كانی (107، 108) له‌یاسای كاری عێراقی، كه ساڵی (1987) ده‌رچووه، خاوه‌نكاری به‌رپرسیار كردووه له‌پاراستنی گیانی كرێكاران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆرجار خاوه‌ن كاره‌كان پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره نابن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرجار كرێكاران خۆیان هۆشیاری پێویستیان نییه، بۆ پاراستنی خۆیان له‌كاتی كاركردن‌و ڕووداوه‌كاندا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ڕووداوه‌كان جیاوازییان ده‌بێت، هه‌ندێكجار كرێكاره‌كه خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت له‌پاراستنی گیانی خۆی‌و هه‌ندێكجاریش خاوه‌ن كاره‌كه.
سه‌رۆكی سه‌ندیكای بیناسازی پارێزگای سلێمانی هێمای به‌وه‌كرد، له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا‌و تائێستا (24) كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له (20) كرێكاریش برینداربوون.
وته‌كانی (عوسمان زیندانی) سه‌رۆكی سه‌ندیكای بیناسازی پارێزگای سلێمانی له‌كاتێدایه، لە چەند رۆژی رابردودا له‌شاری سلێمانی له‌كاتی كاركردن له‌دوو پڕۆژه‌ی جیاوازدا، كرێكارێك به‌هۆی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستداو (14) كرێكاری دیكه‌ش به‌هۆی داڕوخانی سهقفێكهوه بریندار بوون.