هەفتەی رابردوو بۆرسەی عیراق 10 ملیار دینار زیانی لێكەوتووە


 بەڕێوەبەری بۆرسەی عیراق  ئاشكرایكرد، لەدانیشتەكانی هەفتەی رابردوودا 10 ملیار دینار زیانی لێكەوتووە و رێژەی زیانەكانیشی گەیشتۆتە لەسەدا 80.

(تەها عەبدولسەلام) بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بازاڕی پەڕاوە داراییەكانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی رابردوو پێنج دانیشتنی رەسمی و چوار دانیشتنی لاوەكی ئەنجامداوە و دوای تۆماركردنی بانكی جیهان بۆ وەبەرهێنانی ئیسلامی ژمارەی ئەو كۆمپانیایانەی تۆماركراون گەیشتۆتە 98 كۆمپانیا.

وتیشی،  71 كۆمپانیا لەبازاڕی رەسمی و 27 كۆمپانیاش لە بازاڕی لاوەكی تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشدا لە دانیشتنەكانی هەفتەی رابردوودا تەنها  3 ملیار پشك مامەڵەی پێوەكراوە و بەو هۆیەشەوە لەسەدا كڕین و فرۆشتنی پشكەكان كەمیكردوە.