بڕیارە دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی بە هاوکاری چەند کۆمپانیا و کەسایەتییەکی ئەم شارە بەڕێوە بچێت.
له‌مه‌راسیمێكدا کۆمەڵێک کەسایەتی و کۆمپانیا خەڵاتکران كه له بەڕیوەبردنی یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی هاوكاربوون، بۆ فێستیڤاڵى ئه‌مساڵیش كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تى و كۆمپانیا هاوكارى دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی ده‌كه‌ن، فیستیڤاڵه‌كه بڕیاره لە رێکەوتی ١ی تشرینی یەکەم له‌شارى سلێمانى به‌ڕێوه بچێت.
سەرپەرشتیارى گشتى فێستیڤاڵەکە مەلا بەختیار له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، ئه‌م فێستیڤاڵه جیاوازه له یه‌كه‌مین فێستیڤاڵ هه‌رلەئێستاوە مایەی دڵخۆشییە و بەشێکی زۆری فیلمەکان بێگانەن بۆیە ئەمە مایەی دڵخۆشی زیاترە”.
ئه‌و وتیشى: “ئەمجارە فێستیڤاڵەکە حەوت ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ندین فیلمى نوێش نمایش ده‌كرێن”.
مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاند: “سینەما یەکێکە لەقورسترین ئەرکەکانی دنیا و ماندووبونێکی زۆر لەپشتی فیلمی سینەماییەوە هەیە، فێستیڤاڵ دەروازەیەک بۆ فیلمەکان دەکاتەوە کە فیلمەکان بناسێنێت بەناوەندی سینەماناسی، یەکێک لەوشارانەی بتوانێک باوەشێکی بۆ سینەما بکاتەوە سلێمانییە”.
لاى خۆشیه‌وه بەڕێوەبەری مەستی فیلم فوئاد جەلال، له‌كۆنگره‌كه‌دا ڕایگەیاند، ساڵی پار فێستیڤاڵەکە چوار ڕۆژبوو، بەڵام ئەمساڵ دەکرێتە حەوت ڕۆژ لە 1/10/2017 تاوەکو 7/10/2017 لەزانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ئەگەر بەهاوکاری کۆمەڵێک کۆمپانیا و کەسایەتی نەبوایە ئەم فێستیڤاڵەکە ئەنجامنەدەدرا و ئەمساڵیش ئەو کەسایەتییانە بەهەمان هیممەتی ساڵی ڕابردوو هاتونەتە پێشەوە”.
ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد: “بڕیارە كونسوڵى ئەمریکا کۆمەڵێک ئەستێرەی هۆڵیوود بانگهێشت بكات، هاوکات کۆمەڵێک میوانی دیکە لەوڵاتانى دراوسێوە دێنه شارى سلێمانى و به‌شدارى فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن”.