ئه‌م ساڵیش له‌م قه‌یرانی دارایی و ئابورییه‌ی كه به‌رۆكی هه‌موومان‌و هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه بەهاوکاری کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت‌و دەزگای میدیایی کوردسات شانمان خسته ژێرباری سازكردنی دووه‌مین فیستڤاڵی سلێمانی بۆ كتێب، سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه خۆیان‌و كۆمپانیاكانیان هاوكارمان بوون بۆ درێژه‌دان به سازكردنی ئه‌م فێستڤاڵه‌و بێبه‌ش نه‌كردنی پایته‌ختی رۆشنبیریی له گوڵزاری كتێب، سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و نوسه‌ر‌و روناكبیرانه‌ی له خۆبردوانه به ده‌نگمانه‌وه هاتن بۆ به‌شداربوونیان له پانێڵه‌كانی رۆژانی فیستڤاڵ و گفتوگۆی كراوه له سه‌ر دۆخی خوێندنه‌وه و ئه‌ده‌ب و رۆژنامه‌گه‌ی كوردی.
سوپاس بۆ گروپه هونه‌رییه‌كان كه به چالاكییه‌كانیان فیستڤاڵمان بۆ ده‌رازێننه‌وه سوپاس بۆ میدیاكانی كوردستان، سوپاس بۆ هاتنی میوانانه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان سوپاس بۆ به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی رۆشنبیریی سلێمانی و سوپاس بۆ فه‌رمانبه‌ره له خۆبوردووه‌كانی كتێبخانه‌كه‌مان. به شداریكردنی زیاتر له 50 خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردستانی و بیانی له‌م فێستڤاڵه‌دا به تێچونێكی كه‌م و ماندووبونێكی زۆر نیشانه‌ی زیندوێتی سلێمانی و به حه‌ق پایته‌ختبوونی رۆشنبیریی كوردستانه.
به‌رێزان..
كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی میراتێكی گه‌وره‌ی روناكبیران و نوسه‌ران و خه‌مخۆرانی میلله‌ته‌كه‌مانه له كاتێكدا جیهان سه‌رقاڵی جه‌نگی جیهانی و كاولكاری بوو ئا له‌و سه‌رده‌مه‌دا منه‌وه‌رانی كورد و سلێمانی له خه‌ونی دامه‌زراندنی كتێبخانه‌یه‌كی گشتیدا بوون بۆ سلێمانی. له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ ئه‌م كتێبخانه‌یه به چه‌ندین قۆناغی جیاجیادا تێپه‌ریووه، چه‌ندین كه‌سایه‌تی و روناكبیری ئه‌م شاره رۆڵیان گێراوه له خزمه‌تكردنی ئه‌م كتێبخانه‌یه‌دا تابۆته یه‌كێك له كتێبخانه گه‌وره‌كانی كوردستان و عێراق.
ئه‌ركی سه‌شانی هه‌موومانه خزمه‌تی گه‌وره به‌م كتێبخانه‌یه بكه‌ین كه ئه‌مڕۆ وه‌ك ناوه‌ندێكی كلتوری‌و رۆشنبیریی ده‌بینرێت خه‌ونی گه‌وه‌ره و زۆر و زه‌وه‌ندمان هه‌یه تا بره‌و به‌م كتێبخانه‌یه بده‌ین، له‌م دۆخه ناجۆر‌و پر قه‌یرانه‌دا ئه‌وه‌ی به ئێمه بكرێت‌و كرابێت كردومانه و ده‌یكه‌ین له پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م كتێبخانه‌یه ئه‌مڕۆ 40 كتێبخانه‌ی له خۆگرتووه له سنووری پارێزگای سلێمانی ئه‌وانیش وه‌ك كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی پێویستیان به هاوكاری و پشتگیریی هه‌یه خوازیارین له‌گه‌ڵ فراوانبوونی ژماره‌ی كتێبخانه‌كانمان خزمه‌تگوزاری و هاوكاری و پشتیوانییه‌كانیشمان هه‌ر روو له زیادبوون بێت.