وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات ژمارەیەك دەرچووی بەشی كشتوكاڵ بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاویەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگهیاند: ژمارەیەك دەرچووی كۆلێژی كشتوكاڵ بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن بۆ سەرپەرشتیكردنی خانوە پلاستیكیەكان.
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كرد: “دامەزراندنی ئەو كەسانە بەشێوەی گرێبەست لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و بە هەماهەنگی لەگەڵ خاوەنی خانوە پلاستیكیەكان دەبێت”.
وتیشی: ئەم هەوڵەیان بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری و هەروەها بە زانستی بەڕێوەبردنی خانوە پلاستیكیەكانە.