بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ڕێگه‌ی سیسته‌مێكی په‌یوه‌ندیه‌وه پرسگه‌ی سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی به یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
بۆ یه‌كه‌مین جار پرسگه‌ی سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی له‌ڕێگه‌ی سیسته‌مێكی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، به‌م كاره‌ش سه‌رجه‌م پرسگه‌كان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانیدا ده‌بێت.
به‌پێی وته‌ی د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مه هه‌وڵێكی نوێيه بۆ ڕێكخستن و باشتركردنی ئیش و كاری پرسگه‌كان و زیاتر پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی، چونكه پرسگه‌كان ده‌توانن ڕوویه‌كی جوانتری نه‌خۆشخانه‌كان نیشانی هه‌مووان بده‌ن و به باشترین شێوه پێشوازی له نه‌خۆش و یاوه‌ری نه‌خۆش بكه‌ن.
د.میران محه‌مه‌د وتی:” بوونی ئه‌م پرۆژه‌یه كار ئاسانی و خزمه‌تێكی تره به نه‌خۆشه‌كان به تایبه‌ت له‌كاتی ئیحاله‌كردن و ناردن و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش له نێوان نه‌خۆشخانه‌كاندا كه ده‌توانرێت پێش وه‌خته ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی نه‌خۆشه‌كه بكرێت “.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ویشی:” له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ لێپرسراوی هۆبه‌ی پرسگه‌كان له دیوان ده‌توانین ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانیان بكه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كه ڕۆژێك ته‌رخان بكه‌ین بۆ پرسگه‌ی هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ ئاگاداربوونی زیاتر له چۆنێتی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان.
لای خۆشیه‌وه بڕیار ئازاد محمود لێپرسراوی هۆبه‌ی پرسگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی، باسی له‌م سیسته‌مه كرد‌و وتی: له‌م ڕێگه‌یه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه ده‌كه‌ین كه پێشتر بوونی هه‌مانبووه له پرسگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كاندا، له ڕێگای ئامێری په‌یوه‌ندیكردنه‌وه ده‌توانن له یه‌ك كاتدا ئاگاداری هه‌رحاڵه‌تێك بین له ناردنی نه‌خۆش له نێوان نه‌خۆشخانه‌كاندا یان هه‌بوونی كێشه‌و گرفته‌كان.