ترەمپ پلانەكانی بۆ چاكسازی لەبواری باجەكاندا جێبەجێ‌ دەكات


بریارە ئەم هەفتەیە (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ئەمریكا پلانەكانی خۆی بۆ چاكسازی و پێداچونەوە بە بەاجەكاندا ئاشكرابكات و تیایدا ئەو بەڵێنانەی جێبەجێ‌ بكات  كە لەمیانەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا بە دەنگدەرانی دابوو.

لەو چوارچێوەیەشداو لەمیانەی رێورەسمی ئیمزاكردنی چەند بریارێكدا بۆ پێداچونەوەكردن بەو بریارە داراییانەی لەسەردەمی حكومەتەكەی (باراك ئۆباما)ی سەرۆكی پیشوودا ئیمزا كرابوون رایگەیاند: رۆژی چوارشەممەی داهاتوو راگەیەندراوێكی نویان لەسەر گۆرانكاریكردن لەیاسای باجەكاندا دەبێت و ئاشكرایكرد  كە هەرچەندە پرۆسەكەیان لە زوەوە دەستپێكردوە بەڵام لەرۆژی چوارشەممەوەی دەست بە جێبەجێكردنی دەكەن.