ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی سلێمانی كە بە پێی هەڵبژاردنی ساڵی 2000 پێك هێندراون، ماوەی یاساییان تەواو بووە و به‌هۆی په‌ککه‌وتنی په‌رله‌مانیشه‌وه ماوه‌کانیان بۆ درێژ ناکرێته‌وه، شاره‌وانیی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت لە مانگی 5ی ئه‌مساڵه‌وه هیچ بڕیارێكی ئەو ئەنجوومەنانە قبووڵ ناكەن.
لە كۆی 39 شارەوانی سه‌ر به شاره‌وانیی سلێمانی 14 شارەوانی ئەنجوومەنیان نییە و هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، زیاتر لە 15شارەوانیش ئەنجوومەنەكەیان نیسابی یاسایی تەواو ناكەن،
ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی دەبێت 21 ئەندامی هەبێت، بەڵام 11 ئەندامی ماوە، ڕانیە دەبێت 11ئەندامی هەبێت كەچی 2 ئەندامی ماوە، شارەوانی هەیە دەبێت 7 ئەندامی هەبێت 1 ئەندامی ماوە. ئەو ئەندامانهش كە ماون نایاسایین و ماوەی یاساییان بەسەر چووە، له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستانیش په‌ک خراوه ئاماژه به‌وه ده‌کرێت ڕێگه‌چاره ئه‌وه‌یه کار به یاسای ساڵی 2009 بکرێت و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئەنجوومەنی نوێ پێک بهێنێت.
بەهادین ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی ڕایگەیاند: ״ساڵی 2000 هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان کراو دواتر تا ساڵی 2009 واده‌یان بۆ درێژ کرایه‌وه، ئێستاش به‌پێی یاسای 35ی ساڵی 2009 ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌توانێت ئه‌و واده‌یه بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌کان درێژ بکاته‌وه.״
״یەك ساڵە داوا لە وەزارەتی شارەوانی و ئەنجوومەنی وەزیران دەكەین، به‌ڵام تاكو ئێستا ڕەزامەندییان دەرنەبڕیوە تا ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی نوێ پێک بهێنێت، چونكە پەرلەمان پەك خراوە تەنها ڕێگەچارە ئەوەیە.״ به‌هادین ئیبراهیم وای وت.
وتیشی: ״بڕیارم داوە لە 1ی 5ی ئه‌مساڵه‌وه هیچ بڕیارێكی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان وەرناگرم و واژۆیان لەسەر ناكەم ئەو كات چی ڕوو دەدات با ڕوو بدات.״
شاره‌وانیی سلێمانی له‌و پرسه‌دا داواکاری گشتی سلێمانی ئاگادار کردۆته‌وه، مه‌ترسیش هه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه له بڕیاردان به‌رده‌وام بن ته‌واوی بڕیاره‌کانیان هه‌ڵبووه‌شێندرێنه‌وه.
خەجیجە عه‌بدولجه‌بار، ئەندامی لیژنەی شارەوانییەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئهنجوومەنی شاره‌وانییه‌کان ماوه‌ی یاساییان ته‌واو بووه و پڕۆژه‌یه‌کیشیان بۆ چاره‌سه‌رکردنیان ئاماده کردووه.
پڕۆژەکە ئەوەیە کە داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی کراوە دەسەڵات بدات بە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تا ئەنجوومەنێکی نوێ پێک بهێنێت. خەجیجە عەبدولجەبار وای وت.
ئه‌و وتی: ״جگه له ئه‌نجوومه‌نه‌کان سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانیش نایاسایین چونکه ئه‌وانیش به ڕێککه‌وتنی لایه‌نه‌کان داندراون نه‌ک هه‌ڵبژاردن.״
ساڵی 2000 کۆتا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان ئه‌نجام دران و له‌و واده‌یه‌شه‌وه هه‌ڵبژاردن نه‌کراوه‌ته‌وه و ماوه‌ی سه‌رۆک شاره‌وانی و ئه‌نجوومه‌نه‌کان بۆ چووار ساڵ بوو، به‌ڵام چه‌ند جارێک له لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه واده‌که‌یان درێژ کرانه‌وه و ئێستاش که په‌رله‌مان په‌ک خراوه ئه‌و واده‌یه درێژ ناکرێته‌وه.
عومەر عینایەت، سەرۆكی لیژنەی شارەوانییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، ڕاگه‌یاند، ڕاسته ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌کان ته‌واو بووه به‌ڵام ئه‌وان هیچیان پێ ناکرێت.
پەرلەمان بوونی نییە، لیژنەی شارەوانییەكان كۆ نابێتەوە، چونكە هیچ وەزیرێك و بەرپرسێك نایەتە كۆبوونەوه. عومه‌ر عینایه‌ت وای وت.
وتیشی: ״بە بێ بوونی پەرلەمان هیچ كارێك بۆ ئەو ئەنجوومەنە ناكرێت و هەر شتێكیش بكرێت نایاساییە بۆیە دەبێت پەرلەمان كارا بكرێتەوە و بڕیار لەسەر ئەو ئەنجومەنانە بدات.
ئاژانس