له‌ڕۆژانی‌ سه‌ری‌ ساڵدا مه‌رزی‌ شۆشمێ‌ كراوه‌ ده‌بێت

مه‌رزی‌ شۆشمێ‌ له‌ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان له‌ڕۆژانی‌ سه‌ری‌ ساڵدا كاری‌ بازرگانیكردن تێیدا به‌رده‌وام ده‌بێت‌و بڕیاریشه‌ له‌ساڵی‌ داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕووی‌ بازرگان‌و هاوڵاتیاندا بكرێته‌وه‌. 
(نوخشه‌ ناسح) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ بیاره‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، به‌پێی‌ ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی‌ ئێرانیدا هاوشێوه‌ی‌ ساڵانی‌ ڕابردوو له‌ڕۆژانی‌ سه‌ری‌ ساڵدا مه‌رزی‌ شۆشمێ‌ به‌ڕووی‌ بازرگان‌و ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كاندا كراوه‌ ده‌بێت.
وتیشی‌:”له‌ئێستادا به‌بڕی‌ (80) ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگاكان كاركردن له‌ومه‌رزه‌دا به‌رده‌وامه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین له‌ساڵی‌ (2013) به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ مه‌رزه‌كه‌ بكه‌ینه‌وه‌ ببێته‌ مه‌رزێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هاوشێوه‌ی‌ مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ باشماخ، به‌كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و مه‌رزه‌ش جموجوڵێكی‌ به‌رفراونی‌ بازرگانی‌‌و هاتوچۆی‌ هاوڵاتیان ڕوو له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كات”.