وڵاتی عێراق و سربیا گرێبەستێكیان واژۆكرد بۆ كردنەوەی هێڵی ئاسمانی لە نێوان هەردوو وڵات لەمەودوا بێ بەرامبەر ڤیزا دەدرێت بەهاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی كورستان.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەكردووە “كازم فنجان حەمامی وەزیری گواستنەوە گرێبەستێكی لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری بنیاتنانەوە و گواستنەوەی سربیا ئیمزا كردوە”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە “بەپَی گرێبەستەكە هێڵی فڕۆكەوانی نێوان عێراق و سربیا دەكرێتەوە و بەخۆڕایی ڤیزا بە هاوڵاتیان هەردوو وڵات دەدرێت بەمەبەستی گەشتكردن”.