سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، سیروان محه‌مه‌د ئاماژه به‌وه ده‌كات كه حكومه‌تی ناوه‌ندی سه‌رقاڵی دانانی ناوچه‌یه‌كی گومرگیه بۆ دوباره گومرگ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌خاڵه سنوریه‌كانی كوردستانه‌وه ده‌چنه‌وه بۆ به‌غدا، ئه‌مه‌ش بازرگانانی نیگه‌ران كردووه، ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه.
سیروان محه‌مه‌د به‌گۆڤاری بازرگانی‌و پیشه‌سازی رایگه‌یاند له‌باشوری عێراق چه‌ند بازگه‌یه‌كی فهرمیو نافه‌رمی داندراون بۆ گومرگ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌كوردستانه‌وه ده‌چنه‌وه بۆ شاره‌كانی باشوری عێراق، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بازرگانیی نێوان كوردستان‌و عێراق، ئه‌و وتی “حكومه‌تی ناوه‌ندیی گلله‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هه‌رێم پابه‌ند نیه به‌یاسای ڕوسوماتی گومرگی‌و كار به‌یاسا كۆنه‌كه ده‌كات، بۆیه حكومه‌ت جارێكی تر كاڵاكان گومرگ ده‌كاته‌وه، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌میش بازرگانه‌كانی كوردستانه، چونكه جوڵه‌یه‌كی بازرگانیی توندوتۆڵ هه‌یه له‌نێوان ههرێمو باشوری عێراق بۆیه بازرگانان په‌نایان بۆ ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هێناوه بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه”.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رونیكرده‌وه چه‌ند جارێك داوایان له‌سه‌رۆكی حكومهتو وه‌زاره‌تی دارایی كردووه تا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بووه، ئه‌و وتی “به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، وه‌ك یه‌كێتی ژوره بازرگانیه‌كانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌تمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم ئه‌نجامداو پێشنیاری خۆمان پێشكه‌ش كردن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بێت بهیهكخستنهوهی ڕێژه‌ی گومرگی بۆ ئه‌و كاڵایانه‌ی له‌سنوری هه‌رێمی كوردستان داخڵ ده‌بن تا جیاوازیی گومرگی له‌نێوان شاره‌كانی باشوری عێراق‌و كوردستان نه‌مێنێت، داوامان كرد یاسایه‌كی ترانزێت یان میكانیزمێكی زانستی دابندرێت بۆ هاورده‌ی ئه‌و كاڵایانه‌ی كه له‌مه‌رزه‌كانی هه‌رێمه‌وه داخڵ ده‌بن به‌تایبه‌تی سلێمانی، مه‌به‌ست له‌مه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌یه نه‌ك به‌كارهێنان، به‌شێوه‌ی ترانزێت”.
سیروان محه‌مه‌د جه‌غت له‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌شی ئابوریی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قسه‌یان كردووه‌و به‌ڵێنیان پێدراوه كه كۆبونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداریی ژووره بازرگانیه‌كانی ههرێمو وه‌زاره‌تی دارایی رێكبخرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه، ئێستا چاوه‌ڕوانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌كه‌ن تا بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێكی باش، ئه‌و وتی “حكومه‌تی عێراقی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه كه خولی تایبه‌ت بكاته‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانی گومرگی هه‌رێم له‌باره‌ی شێوازی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی یاسای نوێی گومرگی، ئێمه پشتیوانیی ته‌واوی خۆمان ده‌ربڕیوه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و خولانه”..
له‌باره‌ی ڕاوێژكردنی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانیه‌كان له‌كاتی قه‌یرانه‌كان‌و پڕۆژه‌كاندا، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی وتی “به‌داخه‌وه ئه‌وان نه‌یانتوانیوه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌نێوان ژووره بازرگانیهكانو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ دروستبكه‌ن تا ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانیه‌كان ده‌بێت هاوكار بن تا كاره‌كان به‌باشی به‌ڕێوه بچن”.
وتیشی “ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌وڵی پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌دات، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه لهڕوسوماتی گومرگیدا هاتووه پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆییه، چونكه گومرگ زیاد كراوه له‌سه‌ر ئه‌و مادانه‌ی له‌ناوخۆدا ههنو له‌ده‌ره‌وه ده‌هێندرێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بێت به‌و رسوماته‌وه ئه‌وه به‌رهه‌می ناوخۆی زۆرتر ده‌بێت، بۆیه داواكارم حكومه‌تی هه‌رێم به‌رهه‌می ناوخۆی بپارێزێت”.