سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، ڕێخراوێكی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكانەو لەساڵی (1944) لەشاری واشنتۆنی ئەمریكا دامەزراوەو مەبەستیش لێی پارێزگاری كردن بووە لە ئابووری جیهانی و لەئێستاشدا (188) ووڵاتی تێیدا ئەندامن.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەتایبەتی پاشی دووەمی جیهانی گەشەی كردو چەند هەڵەیەك كە پێشتر كردبووی بە پێی ڕژێمێكی نوێوە ڕێكخراو باشتر كرا، بۆیە ئێستاش پاشی (70) ساڵ خاوەنی ڕێساو سیاسەتی تایبەت بەخۆیەتی و بەردەوام لە پێشكەوتندایە.
ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییە بەهانای ئەو ووڵاتانەوە دەچێت كە قەیرانی قوڵی دارایی یەخەیان پێدەگرێت و تووشی گرفتی گەورەیان دەكات، ئەوانیش بەپێی چەند پێوەرێك كە خۆیان بەسەر ووڵاتان دەیسەپێنن كۆمەكیان دەكەن لەڕووی ئابوورییەوە.
لەساڵی (1946) ەوە تاكو ئێستا (12) بەڕێوەبەر گۆڕانكاریان بەسەرداهاتووە، بۆ هەر بەڕێوەبەرێكی گشتی سێ جێگری بەڕێوەبەر هەیە، هەریەكەیان تیمێك لە شارەزاو پسپۆران هاریكاریان دەكەن و ساڵانە جارێك كۆدەبنەوەو ئەنجوومەنی جێبەجێكردنیشی لە (24) بەڕێوەبەر پێكدێت و هەفتانە سێ جار هەر جارەو یەك رۆژی تەواو كۆدەبنەوە.