سەرۆكی شارەوانی سلێمانی: لەهەوڵەكان بەردەوامین بۆ گەرانەوەی موڵكی گشتی

 
سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند لەهەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ گەرانەوەی موڵكی گشتی ، داواشیكرد هەرچی زووە كەیسەكانی دادگا یەكلایی بكرێنەوە. 

یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانی سلێمانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی زیادە رۆییەكانی كۆمپانیای چاڤی گەشتیاری رایگەیاند رێكاری یاسایی بەرامبەر هەر كەسێك دەگرنەبەر كەبەپێی رێنماییەكانی شارەوانی كار ناكەن،رەتیشیكردەوە كێشەكان پەیوەندیان بە سیاسەتەوە هەبێت بەڵكو كێشەی یاسایین.

یوسف یاسین ڕایگەیاند: ئەو زەویانەی کە دەکەونە دەرەوەی سنورەکان دارستانن یان ڕێگای گشتین بەهیچ شیوەیک ناتوانرێت پرۆژەی تێدا جێبەجێ بکرێت ئێمە وەک سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لەڕێگەی دادگاوە سەرجەم ئەو زەویانە دەگێرینەوە  بۆ شارەوانی سلێمانی.