لە شارێکی کوردستانەوە تیشێرت بۆ سێ کیشوەری جیهان هەناردە دەکرێت


ئەو تیشێرتانەی بە بەکارهێنانی باشترین ئامێرە تەکنەلۆژییەکان لە شاری وان بەرهەم دەهێنرێن، بۆ ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی سێ کیشوەری جیهان هەناردە دەکرێن.

کارگەی چنینی مەیە لە ساڵی ٢٠٠٣ ـەوە دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی تیشێرت و لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا بووەتە کارگەیەکی هەرە گرنگ و بەناوبانگ لە ناوچەکە. کە جگە لە شارەکانی دیکەی تورکیا تیشێرت بۆ ژمارەیەکی زۆری وڵاتانیش هەناردە دەکرێت.

خاوەنی کارگەکە، ئیبراهیم سامی راگەیاند کە ٢٥٠ کەس لە کارگەکەیان کار دەکەن و بە ١٣ رەنگ تیشرێت بەرهەم دەهێنن.

ئیبراهیم سامی ئاماژەی بەوە دا دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ زنجیرەیەک زەمینلەرزە شارەکەیان هەژاند و بەهۆیەوە زیانی زۆر بە شارەکە گەیاشت، بڕیاریانداوە بەمەبەستی رۆڵگێڕان لە بوژراندنەوەی کەرتی ئابووری وان ئەم کارگەیە بکەنەوە، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە دەوڵەت هاوکاری زۆری کردوون و بەمهۆیەیشەوە لە ماوەیەکی کەمدا دەستیان کردووە بە بەرهەمهێنان.

ئیبراهیم سامی ئاماژەی بەوە دا لە ژمارەیەکی زۆری وڵاتان خواست لەسەر بەرهەمەکانیان هەیە، وتی: “جگە لەناوەوەی وڵات بەرهەمەکانمان بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و وڵاتانی بەڵقان و وڵاتانی وەک رووسیا، فەڕەنسا و ئێران هەناردە دەکرێن. ئامانجمان ئەوەیە کەرگەکەمان بکەینە براندێکی جیهانی. هەموو ساڵێک حەوت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تیشێرت بە وڵاتانی دەرەوە دەفرۆشین”.