به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م نه‌وه‌ی ئه‌كادیمی داهاتووی كه‌رتی گه‌شتیاری له ئاماده‌یی گه‌شتوگوزاری سلێمانی، رۆژی 20-4-2017 له شاری سلێمانی (یه‌كه‌مین پێشانگای به‌هاری گه‌شتوگوزار)ی تایبه‌ت به كار‌و چالاكی به‌شێك له خوێندكارانیان كرده‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هیوایه‌كی زیاتر به نه‌وه‌كانی داهاتوویان ببه‌خشن.
سه‌لما حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی گه‌شتوگوزاری سلێمانی راگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م نه‌وه‌ی ئاماده‌ییه‌كه‌مان ئه‌م پێشانگایه‌مان كرده‌وه، هه‌روه‌ها بۆ نمایشكردنی كار‌و چالاكی ئاماده‌ییه‌كه‌مان كه له‌لایه‌ن مامۆستایان و خوێندكارانه‌وه كاری بۆ كراوه‌و ئاماده‌كارییه‌كانیان رێكخستووه‌و به‌خۆشحاڵییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سوكاری خوێندكاران و میوانانی تر‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن سه‌ردانیان كردین و به‌شداریان له پێشانگاكه‌ماندا كرد.
میران سۆران خوێندكاری قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و به‌شداربوویه‌كی پێشانگاكه به سایتی خاك-ی راگه‌یاند: به هاوكاری هاوڕێیانم و مامۆستایان چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كمان داڕشت و كارمان له‌سه‌ركردو ئه‌م پێشانگایه‌مان لێ به‌رهه‌مێنا، كه چه‌ند كارێكمان نمایش كردووه‌و هه‌ر له‌لایه‌ن خوێندكارانیشه‌وه چه‌ند چالاكییه‌كی تری وه‌كو گۆرانیوتن و هه‌ڵپه‌ڕكێ نمایش کرا.