بەڵێندەران: پارەكەی حكومەت ئەوەندەكەمە تەنیا بەشی كرێی فەرمانبەری كۆمپانیاكانیان دەكات

دوای بریارەكانی حكومەت بە خەرجكردنی 10 ملیۆن دۆلار بۆ بەڵێندەران لە سلێمانی جوڵە كوتوەتە بازاڕو كارو پرۆژەكان ، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستانیش دەڵێت پارەكە كەمەو دەبێت تەنیا بیدەن بەكرێی فەرمانبەری كۆمپانیاكانیان.
ناجی شێخ عیزەدین سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی بەلێندەرانی كوردستان ڕاگەیاند”حكومەت لە مانگی دەی ساڵی ڕابردوو بڕیاریدا مانگانە بڕێك پارە بۆ بەڵێندەران خەرج بكات بەڵام بەداخەوە تائیستا جێ‌ بەجێی نەكردوە”.
سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان وتیشی”ئێستا ئەو بڕەی حكومەت بۆیی خەرج كردووین تەنیا 1% ە،بەڵام بەئەندازەی 10% بازاری جوڵاندوە ، هەرچەندە ئێمە وەك بەڵێندەران ئەبێت ئەو بڕە پارەیە بدەین بە كرێی فەرمانبەرەكانمان”.
سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی بەلێندەرانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە ئێستا زیاتر لە 800 كۆمپانیا مایە پووچ بوون.