به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له مانگی داهاتوه‌وه مانگانه بڕێك پاره ده‌درێته‌وه به‌بانكه ئه‌هلی و بازرگانییه‌كان, ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی 3 ساڵه حكومه‌تی هه‌رێم به‌نایاسایی و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆیان زیاتر له نۆ ترلیۆن دیناری بانكه ئه‌هلی و بازرگانیه‌كانی به‌كارهێناوه, كه زیاتر له دوو ترلیۆنی پاره‌ی هاوڵاتیان بووه‌و وه‌ك متمانه‌یه‌ك له بانك دایانناوه.
سه‌ره‌تای ساڵی 2014 دوای بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی سه‌رجه‌م بانكه ئه‌هلی و بازرگانیه‌كانی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ڕ‌اكێشا و به‌وه‌ش بانكه‌كانی توشی كێشه‌ی سیوله‌ی نه‌قدی كرد, سه‌ره‌ڕای كه‌مبونه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌بانكه‌كان به‌شێك له بانكه‌كان توشی مایه‌پوچبون بون و له‌و نێوه‌نده‌شدا زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی هاوڵاتیان بوون.
پاره‌ی بانكه‌كان لای حكومه‌ت
* دوای سێ ساڵ له قه‌یرانی دارایی حكومه‌ت بڕیاریداوه مانگانه بڕێك پاره بۆ بانكه ئه‌هلی و بازرگانییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه
* له‌سه‌ره‌تای 2014 وه حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆیان پاره‌ی سه‌رجه‌م بانكه ئه‌هلی و بازرگانیه‌كانی به‌كارهێنا *حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی 42 بانكی ئه‌هلی ناوخۆ قه‌رزاره سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی زیاتر له 6 مانگ به‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و زیادبونی داهاتی نه‌وت و ناوخۆ و مانه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه وه‌ك خۆی, حكومه‌تی هه‌رێم له ژێر فشاردا بڕیاریداوه مانگانه بڕێك پاره بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ بانكه ئه‌هلی و بازرگانیه‌كان, به‌ڵام هێشتا دیارنییه ئه‌و بڕه چه‌نده به‌چ میكانیزمێك ده‌درێت به‌بانكه‌كان. *حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 9 ترلیۆن دیناری بانكه ئه‌هلی و بازرگانییه‌كانی به‌كارهێناوه *حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 7 ترلیۆن دیناری بانكه ئه‌هلییه‌كانی به‌كارهێناوه
* زیاتر له 4 ترلیۆن دیناری بانكه ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێره *زیاتر له 3 ترلیۆن دیناریش پاره‌ی بانكه ئه‌هلییه‌كانی سلێمانیه جگه له‌و 3 ترلیۆن دینار قه‌رزه‌ی موچه‌ی ساڵی 2015 فه‌رمانبه‌ران و پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی ساڵی 2016 و چه‌ندین ملیار دۆلار قه‌رزی كۆمپانیا بیانیه‌كان, حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێی به‌كارهێنانی پاره‌كانیانه‌وه سه‌رجه‌م بانكه‌كانی توشی كێشه كردووه, ئه‌وه‌ش وایكردووه متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌بانكه‌كان به‌ته‌واوی لاواز ببێت.
*سه‌رجه‌م پاره‌كانی له‌ڕێی بانكی ناوه‌ندی هه‌ولێر و سلێمانیه‌وه ڕاكێشراوه *حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 2 ترلیۆن و 11 ملیار دیناری بانكه بازرگانیه‌كانیشی به‌كارهێناوه *سه‌رجه‌می پاره‌ی بانكه بازرگانیه‌كان پاره‌ی هاوڵاتیان بووه و وه‌ك متمانه‌یه‌ك له‌بانك دایانناوه *به‌هۆی به‌كارهێنانی پاره‌كانیانه‌وه بانكه‌كان زیاتر 50% متمانه‌ی هاوڵاتیانیان له‌ده‌ستداوه *به‌پێی یاسا ده‌بێت حكومه‌ت ڕێژه‌ی له 4 % تا 10 % سود بدات به بانكه‌كان له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی پاره‌كانیان.