بانكی ناوەندی عێراق ڕێژەی خستنه بازاڕی دۆلاری راگهیاند، بەهەمان نرخی پێشوو كە 1190دینارە بۆ هەردۆلارێك.
بانكەكە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 150 ملیۆن 265ههزارو 363دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە. ئهوه لهكاتێكدایه دوێنێ 150 ملیۆن 105 ههزارو 797دۆلاری خستبووه بازاڕەوە.
پرۆسەی فرۆشتنی ئەو بڕەپارەیە بەبەشداری 37 بانك و11 كۆمپانیای تایبەت بەهەواڵەكردنی دراو ئەنجامدراوەو نرخی هەر دۆلارێكیش بە 1190دیناری عێراقی دیاریكراوە.
ڕۆژانە بانكی ناوەندی عێراق بڕی ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كەبەشێوەی زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی عێراق، لەگەڵ خشتەیەكی تایبەت بەناوی ئەو بانكانە.