سه‌رای سلێمانی وه‌كو شوێنێكی‌ كه‌لتووری‌ ‌ ‌

له‌مه‌راسیمێكدا،  كلیلی سه‌رای سلێمانی درایه‌ ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كه‌له‌پوری سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشی ڕۆشنبیری و هونه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ له‌مه‌ودوا وه‌كو شوێنێكی كه‌لتوری بناسێندرێت. 

له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری‌ و هونه‌ری‌ سلێمانی‌ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌و وتی: ئیتر هیوامان وایه‌ ئه‌م سه‌رایه‌ش بكه‌ینه‌ شوێنێكی وا كه‌ له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه‌ گه‌شتیارو هونه‌رمه‌ند و رووناكبیر په‌لكێش بكات و ببێته‌ سیمایه‌كی دره‌وشاوه‌ی پایته‌ختی رۆشنبیری، به‌تایبه‌ت سه‌رای سلێمانی هه‌رده‌م ره‌مزی به‌رخودان و تێكۆشان بووه‌ به‌درێژایی مێژووی سلێمانی.