ژماره‌یه‌ك دوكانداری ناو بازاڕی سلێمانی ده‌ستخۆشی له‌كاروچالاكییه‌كانی قائیمقامی سلێمانی ده‌كه‌ن.
به مه‌به‌ستی ده‌سخۆشیكردن له كار و چالاكییه‌كانی قائیمقامی سلێمانی، ژماره‌یه‌ك له كاسبكار و دوكانداره‌كانی شه‌قامی مه‌وله‌وی شاری سلێمانی، سه‌ردانی ئاوات محه‌مه‌د-یان كرد‌و پشتیوانی و ره‌زامه‌ندی خۆیان بۆ كاره‌كانی قائیمقام ده‌ربڕی .
دوكانداره‌كانی بازاڕ لابردنی ئه‌و زیادهڕهوییانهیان بۆ سه‌ر موڵكی گشتی به‌كارێكی یاسایی وهسفكردو دا‌واشیان لهقائیمقامی سلێمانی كرد كه جێگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ده‌ستگێڕ و كاسبكاره‌كانی ناو بازاڕ بدۆزێته‌وه.