ئەو وڵاتانە بناسە سەردانیکردنیان تێچوی کەمی پێویستە:
١-ھندستان: وڵاتی ھندستان لە پلەی یەکەمدایە کە تێچوی مانەوە تێیدا ھەرزانە،بە جۆرێک تێچوی مانەوەی ژورێک تەنھا(104) پێویستە،تێچوی ژەمی خۆراک بۆ ماوەی مانگێک تەنھا (2.21)دۆلارە.
٢-پاکستان: وڵاتی پاکستان دوو پلە لە بەراورد بەساڵی ڕابردوودا ھاتۆتە پێشەوە ،پێشتر لە پلەی چوارھەمدا بووە،کرێی مانەوەی ژورێک بۆ ماوەی مانگێک (100) دۆلارە.
٣-مۆڵدۆڤا: یەکێکە لە باشترین وڵاتانی ئەفریقا لە ڕوی بژێوی ژیانەوە،کرێی مانەوەی ژورێک بۆ ماوەی مانگێک(167) دۆلار تێناپەڕێت.
٤-ئۆکرانیا: لە وڵاتی ئۆکرانیا تێچوی ژیان زۆر ھەرزانە،بەراورد بە وڵاتی ئەمریکا ،تێچوی گواستنەوە بە میترۆ 8 سەنتە و نرخی خواردن(1.55) دۆلار تێناپەڕێت.
٥-کازاخستان: ھەرچەندە نرخی خۆراک ھەندێک کات بەرزە بەڵام خزمەتگوزاری و نرخی کاڵاکان نرخێکی گونجاوە،نموونە تێچوی گواستنەوە بە پاس 27 سەنتە.
٦-وڵاتی نیپاڵ سێ پلە بەراورد بە ساڵی ڕابردو دابەزیوە،تێچوی ژەمێکی تەواو (1.66) دۆلارە.
٧-تونس: لە پلەی حەوتەمدایە،تیچوی ژەمێکی تەواو (2.16) دۆلارە نرخی مانەوەی ژورێک بۆ ماوەی مانگێک(145) دۆلارە.
٨-ئازبیجان: نرخی بلیتی میترۆ 11 سەنتە،کرێی مانگانە 6.72 دۆلارە،نرخی یەک ژوری مامناوەند 136 دۆلارە.
٩-جەزائیر : کرێکی ئاو و کارەبا بۆ ماوەی مانگێك (28) دۆلارە،و تیچچوی مانەوەی ژورێک بۆ ماوەی مانگێک (148) دۆلارە.
١٠جۆرجیا: وڵاتی جۆرجیا ساڵی ڕابردو لە پلەی سێھەمدابوە بەڵام ئەم ساڵ پلەکەی دابەزی بۆ پلەی دەیەم، نرخی بلیتی پاس 18 سەندە و کرێی مانەوە لە ژورێکدا 151 دۆلارە
١١-مەکەدۆنیا: وڵاتی مەکەدۆنیا لە پلەی 11 ھەمدایە،کرێی مانەوەی ژورێک (169) دۆلارە.
١٢-سریلانکا: کرێی مانەوەی ژورێک بۆ مانگێک (156) دۆلارە،نرخی ژەمێکی تەواو(1.68) دۆلارە.
١٣-مۆزەمبیق: بەھۆی ناجێگیری بارودۆخی سیاسی و وشکەساڵی،کرێی کرێکار زۆر ھەرزانە،ئەمەش وایکردوە نرخی شتومەک زۆر نزم بێت.
١٤-کۆلۆمبیا: لەم وڵاتەدا نرخی ھۆکاری گواستنەوە ھەرزانە،سەردانی ھەر جێگەیەک لەم وڵاتەدا بکەیت تەنھا پێویستت بە(67)،تیچوی ژەمیکی تەواو (3.34) و دادەندرێت بە نزمترین نرخ بەراورد بە وڵاتانی ئەمریکای باشور.
١٥-میسر: لە پلەی پانزەھەمدایە،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ھەرزانی نرخی گواستنەوە و خواردن،بەجۆرێک نرخی پاس (10) سەنتە،نرخی ژەمێکی تەواو (2.28)دۆلارە .
١٦-نێجیریا: ھەرچەندە کڕینی شوێنی نیشتەجێبوون گرانە بەڵام بەکرێ گرتنی ھەرزانە. بەجۆرێک کرێی مانەوە بۆ ماوەی مانگێک پێویستی بە
53 دۆلارە.
١٧-مەکیسک: یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی کەمی تێچو لە وڵاتی مەکسیک ھەرزانی شوێنی مانەوەیە،بەجۆرێک تێچوی ژورێک بۆ ماوەی مانگێک(286)دۆلارە.
١٨-ئەلبانیا: تاکە وڵاتە لە ھەرێمی بەلقانیا تێچوی ژیان تێیدا ھەرزانە،گەشتکردن بۆ ھەرجێگەیەکی ئەم وڵاتە(31)سەنت تێناپەڕێت،کرێی مانەوەی شوقەیەک لە تیرای پایتەخت 155 دۆلارە.
١٩-ئەرمینیا:وڵاتی ئەرمینیا بەوە جیادەکرێتەوە کە نرخی خۆراک ھەرزانە.
٢٠-ڕوسیای سپی: لە پلەی بیستەمدایە،لەگەڵ ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوون،جل و بەرگ،خۆراکی تازە نرخیان بەرزە بەڵام ھۆکاری گواستنەو و خواردنە بنەڕەتیەکان ھەرزانە،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو چاودێریەی حکومەت کەلەسەر خواردنە بنەڕەتیەکان و خزمەتگوزاریەکان دایناوە.