لەھەفتەی داھاتووەوە ئێران غاز ھەناردەی عێراق دەکات ، بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاندووە لە بیست و یەکی ئەم مانگەوە ھەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق دەستپێدەکات و بڕی ھەناردەی غازەکەش دەگاتە پەنجا ملیۆن مەتر سێ جا .
لەلایەکی دیکەشەوە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاندووە زۆرینەی دەوڵەتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیکدا ئارەزوی دریژکردنەوەی وادەی رێککەوتنی کەمکردنەوەی بری بەرھەمھێنانی نەوت دەکەن کە بە مەبەستی جێگیرکردنی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا ئیمزا کراوە و جەختیشیکردۆتەوە لەوەی کە ئێران پابەند دەبێت بەرێککەوتنەکەوە .