لهلایهن بهڕێوبهرایهتی كۆمهڵگهی دهروازهی نێودهوڵهتی باشماخهوه چهند بڕیارێك دهردهكرێت و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلهكانی عهلوهی سلێمانی دهكرێن به دوو بهشهوه.
لهراگهیهندراوهكهی بهڕێوبهرایهتی كۆمهڵگهی دهروازهی نێودهوڵهتی باشماخهوه كه بۆ ههردوو مهرزی باشماخ و سهیران بهن دهركراوه، هاتووه، بەفەرمانی پارێزگاری سلێمانی ژمارە ( ٣١٩٢ لە ٢٠١٧/٤/١٦ لەبەرواری ٢٠١٧/٤/١٧ بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە کۆبونەوەیەک سەبارەت بەکۆی کێشەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و مەرزی سەیران بەن ئەنجامدراو ژمارەیەک بڕیارو پێشنیاز دەرکران کە ئەمانەن:
ا- تایبەت بەدەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ.
١-ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکانی علوە ی سلێمانی ژمارەیان ( ٨٩ ) ئۆتۆمبێلە بکرێت بەدوو وەجبە ھەروەجبەیەکیان ھەفتەیەک لەکاردابێت تەنھا بۆیان ھەیە باری خۆیان باربکەن و وەبارەکانیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەرنەچێت وەڕێکخستنیان لەلایەن سەندیکای شۆفێرانی پێنجوێن – باشماخەوە
٢-ئۆتۆمبێلی علوە دەبێت لەدووباریەک بار باربکات و بارەکەی تر بدات بە ئۆتۆمبێلی گەراچ ( واتە مقابلی ھەبێت)
٣-لەبەرواری ٢٠١٧/١٠/١١ وە ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری علوە وەجبەی نامێنێت و لەلایەن گواستنەوەو سەندیکای پێنجوێنەوە ڕێکدەخرێن بۆ تێکەڵکردنیان لەناوگەراج وچونەناوەوەیان بۆ وڵاتی ئێران بەسەرەبێت .
٤-ھەرکەس وشۆفێرێک بایکۆتی کرد یاخود پاپەند نەبێت ئەوا کارتی کارکردنیان لێوەردەگیرێتەوە ئۆتۆمبێلی نوێ دەخرێتە شوێنیان لەڕێگای تێروپشکەوە .
پێشنیارەکانیش:
١-پێشنیار دەکەین لەکەمترین ماوەدا ھاوردەکردنی سەوزەو میوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و بەپێی ڕێنمای وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی بێت .
٢-پێشنیاردەکەین بەکەمکردنەوەی کرێی بارھەڵگرەکان بەھۆی گرانی نرخی کرێوە زۆربەی بازرگانەکان ڕێڕەوی کاری بازرگانیان گواستۆتەوەو بۆمەرزەکانی ترو ھەربەم ھۆیەشەوە نرخی شمەک و کاڵا بەرز ئەبێتەوە ھاوڵاتیان زەرەرمەندەبن.
٣-پێشنیاردەکەین سیستەمی ترێلە بە ترێلە جێبەجێبکرێت کە کاریگەری باشی دەبێت بۆ کاروباری بازرگانی و پێشتر پرۆتۆکۆڵ لەنێوان وڵاتی ئێران و ھەرێم ھەیەو لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەوە فەرمانی بۆ دەرچووە.
ب – تایبەت بە مەرزی سەیران بەن .
١-ھێنانی خۆڵ لەوڵاتی ئێرانەوە دەبێت بە کەڵابە بێت نەک بە لۆری ھەرخاوەن لۆریەک دەتوانێت ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت بە گەڵابە.
٢-ھەربارھەڵگرێک ئامادەبێت و تایبەتمەندی گواستنەوەی شوشەی ھەبێت دەتوانێت شوشە باربکات وە بە پێچەوانەشەوە ئۆتۆمبێلی شوشە دەتوانێت بیکات بە بار ھەڵگری تر.
PUKmedia