بەهۆی ئەنجامی راپرسییەکەی تورکیاوە مەترسیی لاوازبونی ئابوریی ئەو وڵاتە دەکرێت لە کاتێکدا بەهۆی هەوڵی کودەتاکەی (15)ی تەمموز و قەیرانە سیاسی و داراییەکان ساڵێکە ئاستی ئابوریی ئەو وڵاتە لە دابەزیندایە.
ئومیت ئیرۆڵ، پسپۆڕ و شارەزای ئابوری له توركیا پێیوایه؛ ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی توركیا وا ده‌رده‌كه‌وێت كاریگه‌ریی نه‌رێنیی هه‌بێت له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی لەو وڵاتە كه به‌زۆری پشت ده‌به‌ستێت به سه‌قامگیریی سیاسیی.
ئیرۆڵ وتی :”تائێستا هیچ كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاو نابینم بۆ سه‌ر بازاڕه جیهانییه‌كان، به‌ڵام له بازاڕی توركیا و پشكه‌كانی توركیادا ئه‌وه‌ی ده‌یبینم ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ كاردانه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه، له‌باره‌ی ئه‌و پرۆسه‌ی راپرسییه‌ی ئه‌نجامدرا”.
بەوتەی ئەو پسپۆڕە؛ ئەنجامی ریفراندۆمی هەمواری دەستوری تورکیا كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت بۆ سه‌ر وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی ده‌ره‌كی له‌ناوخۆی وڵات، کە لە ئێستادا تورکیا نزیكه‌ی (60) ملیار دۆلار كورتهێنانی هه‌یه له وه‌به‌رهێنان و پاره‌ی پاشه‌كه‌وت كراودا.