بە پێی ئامارێك كە رۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاوی كردۆتەوە زیاتر لە 13 ملیۆن هاوڵاتی بەریتانی لە ژێر هێڵی هەژاریەوە ژیان دەگوزەرێنن.
رۆژنامەی The Huffington Post))ی بەریتانی بڵاوی كردەوە رێژەیی برسێتی لەو وڵاتە لە پەرەسەندندایە بە جۆرێك رێژەكە ئەو كەسانەشی گرتۆتەوە كە خاوە كارن رۆژانە ئیش دەكەن.
بە پێی ئامارەكان دەركەوتووە رێژیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی دانیشتووی بەریتانیا رۆژانە لە لایەن بانكە تایبەتمندەكانەوە هاوكاری خۆراكی دەكرێن.
لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر بانكی خۆراكی لە وڵاتی بەریتانیا بۆ مەبەستی هاوكاری كردنی ئەو كەسانەی توانای بژێوی ژیانیان لە ئاستێكی نزمدایە دروستكراون.
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوەدەكەن، بە هۆی نزیكبونەوەی ئاهەنگەكانی سەری ساڵی زاینی و لە دایك بوونی (مەسیح) نرخی شتومەك لە كشاندایەو بەشێكی زۆری ئەو هاوڵاتیانەش بە هۆی كەمدەرامەتیانەوە ناتوانن بەشداری ئاهەنگەكان بكەن.
ئاژانسی هەواڵی فارسنیوزی ئێرانی پاڵپشت بە رۆژنامە بەریتانیەكان بڵاوی كردۆتەوە لە ئێستادا چەندین كەمپین بۆ پشتگیری لە هاوڵاتیانی برسی لە بەریتانیا پێكهێنراون.
ئەمە لە كاتێكدایە بەریتانیا یەكێكە لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی ئەوروپا رێژەیەكی زۆری پەنابەر لە سەرانسەری جیهانەوە روی تێدەكەن.
ناو
ئیمەیڵ
شوێن