حکومەتی هەرێم: فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌رز و پابه‌ندییه‌ داراییه‌كانی دامه‌زراند


به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی زانیاری له‌سه‌ر قه‌رزگشتی له‌ ده‌وڵه‌ت و بانكه‌كان و پابه‌ندییه‌ داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌رز و پابه‌ندییه‌ داراییه‌كانی دامه‌زراند.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17-4-2017 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیار له‌سه‌ردامه‌زراندنی فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌رز و پابه‌ندییه‌ داراییه‌كان درا.
 
ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ هه‌نگاوێكی باشه‌ بۆ زانینی راسته‌قینه‌ی قه‌رزه‌كان .

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتیشی: دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ قه‌رز و پابه‌ند داراییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئامانج ره‌حیم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاراییه‌كان له‌ باری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌خۆران و شایسته‌ داراییه‌كانی كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران و پاره‌ی پێشه‌كی فرۆشتنی نه‌وت.

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راشیگه‌یاند به‌ دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ هه‌نگاوێكی باش ده‌نرێت بۆ زانینی راستی قه‌رزه‌كان.