كیا جارێكی‌تر توانی خه‌ڵاته‌كانی “رێد دۆت” به‌ده‌ستبهێنێت، دوای ئه‌وه‌ی به‌مدواییه سه‌ركه‌وتنێكی سیانی تۆماركرد. هه‌ریه‌ك له “ئۆپتیما سپرتسواگۆن” و “نیرۆ كروس ئۆڤه‌ری هایبرێد” و “ریۆ”ی نوێ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا. هه‌روه‌ها “ئۆپتیما سپۆرتسواگۆن” به به‌رزترین پۆلێن‌كردن له جۆری “بژارده” سه‌ركه‌وت به تایبه‌تمه‌ندی دیزاینه پێشه‌نگه‌كه‌ی، له‌كاتێكدا “نیرۆ” رێزی لێ‌نرا به‌رامبه‌ر گرنگیدانی به ورده‌كارییه‌كان.
“ئۆپتیما سپۆرتسواگۆن” له سه‌ركه‌وتنه‌كانی جۆری سیدانی پێشوو به‌رده‌وامبوو، ئه‌وه‌ی كه به‌هه‌مانشێوه خه‌ڵاتی “بژارده”ی له ساڵی 2016 به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی پێشووش له ساڵی 2011 به‌ده‌ستیهێنا. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سیانییه كه له ساڵی 2017 به‌ده‌ستهێنرا، ده‌ركه‌وتنی زیاتری خسته‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامانه‌ی كه كیا به‌ده‌ستیهێناون، تا تێكڕای خه‌ڵاته‌كانی كه تائێستا به‌ده‌ستیهێناون بگاته 18 خه‌ڵات له خه‌ڵاته‌كانی “رێد دۆت” له ساڵی 2009 ه‌وه، ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ش دوای ئه‌وه دێن كه كیا له كاتێكی پێشووی ئه‌مساڵدا سێ خه‌ڵاتی “ئای ئێف”ی بۆ دیزاین به‌ده‌ستهێنا.
دیزاینی هه‌رسێ جۆره‌كه كه به خه‌ڵاتی “رێد دۆت” رێزیان لێ‌نرا، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هاوكارییه پته‌وه‌ی نێوان سه‌نته‌ره‌كانی دیزاین له كۆریاو ئه‌ڵمانیاو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بوو. “پیته‌ر شرایه‌ر” سه‌رۆك و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری دیزاین له كۆمپانیای كیا مۆتۆرز رایگه‌یاند: تیمه جیهانییه‌كه‌مان بۆ دیزاینی جیهانی هه‌موو مافێكی هه‌یه كه شانازی به‌و سه‌ركه‌وتنه سیانییه‌وه بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی كوالێتی به‌رزی كیا بۆ دیزاین دووپاتده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش بوو كه له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه به‌كۆی ده‌نگدانی پێدانرا، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌مان له به‌ده‌ستهێنانی “رێد دۆت” باشترینه له باشترینه‌كان (بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵ كیا ئۆپتیما كه به‌ڵگه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و پێوه‌ره به‌رزه‌ی دیزاینه).
ته‌كنیكی “ئۆپتیما سپۆرتسواگۆن” یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل له كه‌رتی “دی” له كیا به‌تایبه‌ت بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا دروستكراوه، كه به دیزاینێكی ده‌ره‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها كوالێتیه‌كی به‌رز له ناوه‌وه له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی به مواسه‌فاتی كرداری و سه‌رنجڕاكێش له هه‌یكه‌له گونجاوه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها “ریۆ”ی نوێ گۆڕانكاری تایبه‌تی له شێوه‌كه‌ی به‌خۆوه بینی، كه دیزاینێكی نوێ و بوێری هه‌یه‌و ناوه‌وه‌شی به تازه‌ترین ته‌كنۆلۆجیای زانیاری و خۆشگوزه‌رانی و سه‌لامه‌تی په‌ره‌ی پێدراوه. ئه‌و ئۆتۆمبێله به‌هۆی قه‌پاغه درێژه‌كه‌ی بزوێنه‌رو ستوونی “سی” به گۆشه‌یه‌كی نیمچه وه‌ستاو ده‌نگێكی نه‌رم و دیمه‌نێكی به‌هێزی هه‌یه. هه‌روه‌ها داشبۆردێكی هه‌یه كه دیزاینێكی داهێنه‌رانه‌و جوانی هه‌یه.
هه‌رچی “كیا نیرۆ”یه تایبه‌تمه‌ندییه كردارییه‌كان و رووخساره جوانه‌كه‌ی ئۆتۆمبێلی كروس ئۆڤه‌ری هایبرێد به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ شێوه‌یه‌كی كه‌شخه‌و جوان كه له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تر جیایده‌كاته‌وه.
پێویسته بوترێت خه‌ڵاتی “رێد دۆت” یه‌كێكه له پێشبڕكێ دیاره‌كانی دیزاینی جیهانی له سه‌ره‌تای ئه‌نجامدانییه‌وه له ساڵی 1955 له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری دیزاین له نۆرس راین ویستفالیا بووه خه‌ڵات، كه لیژنه‌یه‌كی ناوبژیوانی 39 كه‌سی له دیزاینه‌رانی سه‌ربه‌خۆو شاره‌زایانی دیزاین و رۆژنامه‌نووسان و ئابووریناسان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
خه‌ڵاته‌كانی “رێد دۆت” له سێ رووه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن، كه ئه‌وانیش (دیزاینی به‌رهه‌مه‌كان و دیزاینی گه‌یاندن و دیزاینی ئاینده)، كه له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ندین پێوه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێن، له‌وانه داهێنان و كوالێتی و ئه‌ركه‌كان و گونجانی ژینگه‌یی. له ساڵی 2017 كۆمپانیاكانی زیاتر له 54 وڵات، 5500 به‌رهه‌میان پێشكه‌شكرد تا له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنرێن بۆ ئه‌و خه‌ڵاته.
ئاهه‌نگی فه‌رمی خه‌ڵاته‌كانی “رێد دۆت” له ته‌مموزی ساڵی 2017 له شاری ئیسێنی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر شانۆی ئالتۆ له خانه‌ی ئۆپێرا سازده‌كرێت كه له‌لایه‌ن ئه‌لفار ئالتۆ دیزاین كراوه.