بەرز بوونەوەی نرخەكانی نەوت وەک پێویست نییە


لەگەڵ بوونەوەی بازاڕی سووتەمەنی جیهانی، نرخەكان بەشێوەیەكی كەم دابەزینیان تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوەوە بەهۆی بۆردومانەكانی ئەمریكا بۆ سەر سوریا نرخەكان بەرزبوونەوەیان تۆماركردبوو.

بەرز بوونەوەی نرخەكانی نەوت تاكو ئێستا بەپێی پێویست نییە، چونكە لەلایەك ئۆپێك هەناردەی نەوتی كەمكردۆتەوە، لەلایەكی دیكەشەوە ڕەوشی ناوچەكە لەهەموو ڕوەكانەوە باش نییە، بەڵام نرخەكانی نەوت لەئاستی پێویست بەرز نەبۆتەوە.

بەپێی راپۆرتە هەواڵییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (55.40) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خامیش بە (52.71) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.