بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ڕێژه‌ی‌ فرۆشتنی‌ دۆلاری‌ كه‌مكرده‌وه‌


بانكەكە‌ ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ160ملیۆن و115هه‌زارو597دۆلاری‌ خستووەتە بازاڕەوە.

پرۆسەی‌ فرۆشتنی‌ ئەو بڕەپارەیە بەبەشداری‌ 36بانك‌ و11كۆمپانیای‌ تایبەت بەهەواڵەكردنی‌ دراو ئەنجامدراوەو نرخی‌ هەر دۆلارێكیش بە1190دیناری‌ عیراقی‌ دیاریكراوە.

ڕۆژانە بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق بڕی‌ ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كەبەشێوەی‌ زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی‌ عێراق، لەگەڵ خشتەیەكی‌ تایبەت بەناوی‌ ئەوبانكانە.

 پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردوو، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ بڕی‌163ملیۆن و458هه‌زارو344دۆلاری‌ خستبووە بازاڕەوە.