سلێمانی: خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دەگۆڕێت


لەسلێمانی گۆڕانکاری لە خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان دەکرێت و لە رۆژی دووشەممەوە پێدانی ئەو کارەبایە بە ھاوڵاتیان دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

تارق سەمین، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی  راگەیاند: بڕیاردراوە لە رۆژی دووشەممەوە ١٧ی نیسانی ٢٠١٧، گۆڕانکاری لە خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان بکرێت و لەکاتژمێر 4:00ی ئێوارەوە تا 1:00 شەو کارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بە ھاوڵاتیان دەدرێت.