به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی ئه‌مساڵی گۆڤاره‌كه(بیل گیتس)ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای (مایكرۆسۆفت) بۆ چواره‌مین ساڵی یه‌ك به دوای یه‌ك پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه و وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندترین ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان دیاریكراوه، (بیل گیتس)ی ته‌مه‌ن (61)ساڵ، ساڵی ڕابردوو كۆی سامانه‌كه‌ی به(75) ملیار دۆلار له‌قه‌ڵه‌مدرا، ئه‌مساڵیش كۆی سامانه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته (86)ملیار دۆلار.
هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه (10) كه‌سی یه‌كه‌می لیستی ئه‌مساڵی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان زۆربه‌یان ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ن كه له‌كه‌رتی ته‌كنه‌لۆژیادا كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها (دۆناڵد تره‌مپ)ی سه‌رۆكی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (100) پله چووه‌ته خواره‌وه‌ی ئه‌و لیسته.
(وۆران بافیت)ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (بیركشایر هاساوای) به سامانه‌كه‌ی كه گه‌یشتوه‌ته (75) ملیار دۆلار پله‌ی دووه‌می لیسته‌كه‌ی هه‌یه و (جیف بیزۆس)ی دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی (ئه‌مازۆن)پله‌ی سێیه‌می لیسته‌كه‌ی گرتووه‌و سامانه‌كه‌ی (72) ملیار دۆلاره.
پله‌ی چواره‌می لیسته‌كه‌ی گۆڤاری (فۆربس) بۆ (ئه‌مانسیۆ ئۆرتیگا)ی ئیسپانییه كه دامه‌زرێنه‌ری گروپی بازاڕه‌كانی (زارا)یه و كۆی گشتی سامانه‌كه‌ی 71 ملیار دۆلاره.
(مارك زۆكه‌ربێرگ)ی دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش به‌سامانه‌كه‌ی كه 56 ملیار دۆلاره چووه‌ته پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه.
هه‌ریه‌كه له بازرگانی به ناوبانگی مه‌كسیكی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كارلۆس سه‌لیم له‌ڕیزبه‌ندیی شه‌شه‌م و (لاری ئیلیسۆن) دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئۆراكلی پسپۆر له‌بواری زانیاری له پله‌ی حه‌وته‌مدایه.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌كۆی سامانه‌كه‌ی كه ده‌گاته (3.4) ملیار دۆلار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ پله‌ی 544ی ڕیز به‌ندییه‌كه، له‌مباره‌یه‌وه گۆڤاری (فۆربس) ئاشكرای كردووه، هۆكاری ئه‌و پاشه‌كشێیه‌ی ڕیزبه‌ندی تره‌مپ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كزبوونی بازاڕی خانووبه‌ره له نیویۆرك.
پێویسته بوترێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زۆرترین ژماره‌ی ملیاردێری تێدایه كه ده‌گاته 565 كه‌س و دوای ئه‌ویش چینه كه 319 ملیاردێری هه‌یه و ئه‌ڵمانیاش ژماره‌ی ملیاردێره‌كانی ده‌گاته 114 كه‌س.
به به‌راوردیش له گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی ملیاردێره‌كان له جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 13% و ژماره‌یان هه‌مویان 2043 كه‌سه، له‌ماوه‌ی 31 ساڵی دانانی ئه‌و لیسته له لایه‌ن گۆڤاری (فۆربس)ه‌وه ئه‌وه زۆرترین ژماره‌یه كه گۆڤاره‌كه تۆماری كردبێت.