وه‌زیری نه‌وتی عێراقی رایگه‌یاند، وڵاتەکەی به‌نیازه له ساڵی داهاتودا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بگه‌یه‌نێته 3.7 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا و ئاماژەی بەوەشدا، كه به‌رهه‌مهێنانی ئێستا 3.2 ملیۆن به‌رمیله له رۆژێكدا.
عه‌بدولكه‌ریم لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراقی، له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت (ئۆپێك) وتی: عێراق پلانی ئه‌وه‌ی داناوه له 2013دا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بگه‌یه‌نێته 3 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، له ئێستاشدا به‌رهه‌مهێنان 3 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، مشت‌ومڕ له‌سه‌ر دیاریكردنی سكرتێری گشتی رێكخراوه‌كه له چه‌ند مانگی داهاتودا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و پێویسته تا كۆتایی مانگی ئایار سكرتێر دیاریبكرێت.
وه‌زیری نه‌وتی عێراقی ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه عێراق ده‌یه‌وێت به‌رهه‌مهێنان بگه‌یه‌نێته چوار ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا، واته بۆ هه‌مان ئاستی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سعودیه به‌رده‌وام فشار ده‌خاته سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن به‌جۆرێك رێكبخات كه له‌گه‌ڵ نرخ و خواستی بازاڕه‌كاندا بگونجێت، به‌ڵام عێراق به‌وه رازی نابێت و سوره له‌سه‌ر زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.