سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت بڕیار و ڕێنماییه‌كانی حكومه‌ت چه‌ندین كێشه و ئاسته‌نگی بۆ به‌ڵێنده‌ران دروست كردووه و له‌كاتی مامه‌ڵه‌كانیان چه‌كی بانكیان لێوه‌رناگیرێت.
ناجی شێخ عزه‌دین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له سلێمانی هه‌یه كه پێویستیان به‌بڕێك پاره‌ی كه‌مه بۆ ته‌واوكردنیان به‌ڵام هاوكاری ناكرێن, له‌كاتێكدا له هه‌ولێر چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره و گرنگ له قۆناغی جێبه‌جێكردندان.
به‌پێی خه‌مڵاندنی لقه‌كه‌شیان له سلێمانی له‌كۆی هه‌زار و 248 كۆمپانیای به‌ڵێنده‌رایه‌تی نزیكه‌ی 850 كۆمپانیایان مایه‌پووچ بوون.