بەپرسێكی خۆ بەرێوەبەریتی رۆژئاوای كوردستان رایدەگەیەنێت دەرەوازەیەكی نوێ لەنێوان هەرێمی كوردستان ڕۆژئاوای كوردستان كراوەتەوەوئەمەش كارئاسانی زیاتری بۆ هاتوچۆی نێوان هەردوولا كردوە.
سیامەند عوسمان بەرپرسی دەروازەی سویدیە لە بەشی ڕۆژئاوای كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی ( ئێس ، ئین ،جی) بڵاویكردوەتەوە رایگەیاندوە” لەناوچەی سویدیە دەروازەیەكی نوێیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردوەتەوە و ئەمەش گرنگیەكی گەورەی هەیە بۆ ئاسن كاری هاتوچۆ لەنێوان هەرێمی كوردستان ڕۆژئاوای كوردستاندا”
ئەو بەرپرسە راشیگەیاندوە” دەروازەكە تایبەتە بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان كە كاڵاو شمەك دەگوازنەوە وەك شەكرو چیمەنتۆ و شیش لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان”
جێگەی ئاماژەیە ئەو دەروازە سنوریە دەكەوێتە ناوچەی زوممارەوە لەباكوری شاری موسڵ .