هاتووچۆی سلێمانی: تونێلی پێشڕەو لە چیای ئەزمەڕ دادەخات

ئەمرۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شوفێران دەكاتەوە كە بۆ ماوەی چەند شەوێك تونێلی پێشڕەو لە چیای ئەزمەڕ دادەخرێت.

لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە لەشەوانی 151617ی نیسانی 2017 لە کاتژمێر 8:00 شەو تا 4:00 بەیانی تونێلی پێشڕەو لە چیای ئەزمەڕ بەهۆی چاکسازی لە سیستەمەکانی ڕووناکی، ئاگرکوژێنەوەو هەواگۆڕکێ لەهەردوو دیوی سلێمانی و سیتەک بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

لە بەشێكی راگەیەنراوەکەدا هاتووە: بۆیە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە بەمەبەستی هاتووچۆکردن لە سلێمانی بۆ سیتەک و بە پێچەوانەشەوە ڕێگەی تر بەکار بهێنن لەو ماوەیەدا.