ئیتاڵیا هاوکاری کوردستان دەکات و پرۆتۆکۆڵێک واژۆکرا

 یەکیتی ژوورە بازرگانیەکای کوردستان پرۆتۆ کۆڵێکیان لەگەڵ ژووری بازرگانی میلانی ئیتاڵیا واژۆکرد کەتیایدا جەخت دەکەنەوە پەیوەندیە بازرگانیەکان بەهێزبکەن و کاری هاوبەشی زیاتر ئەنجام بدەن.
 
عوسمان فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی کەئامادەی واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵەکەبوو ڕایگەیاند” یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان لەشاری هەولێر پرۆتۆکۆڵێکی لەگەل ژووری بازرگانی میلانی ئیتاڵیا واژۆکرد بۆئەوەی پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا بەهێزبکرێت و کاری زیاتر پێکەوە بکەن”
 
ڕاشی گەیاند” ئەوان دوو پرۆژەی گەورەیان هەیە کە لەکوردستان ئەنجامی دەدەن یەکێکیان هاوکاری کردنی ئاوارە سوریەکانە لەکوردستاندا ئەوی تریان دروستکردنی دەرفەتی کارە لەتەواوی کوردستان بەدروستکرنی پرۆژە لەناوچەکانی کوردستاندا تا دەرفەتی کاری زیاتر بخەنە بەردەم ئەوکەسانەی کەبێکارن”
 
ئاماژەی بەوەشدا ئەو پرۆژانە لەلایەن ڕێکخراوی سۆڤا ی ئیتاڵیەوە بەڕێوە دەچێت کەتەنها لە وڵاتانی لوبنان و تورکیا و کورستان ئەم کارەدەکەن بۆ هاوکاری ئاوارە سوریەکان.
 
لای خۆشیەوە نوێنەری سەرۆکی ژووری بازرگانی میلان فیدریکۆ ماریا بەیج ڕایگەیاند” ئێمە بۆ ئەوە لە کوردستانین کە پرۆژەی ھاوکاری کردنی ئاوارەکان بخەینە سەرپێی خۆی و پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان ھەردولاش بەھێزتربکەین”