لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به‌نیازن موچه‌ی خانه‌نشینان به رێژه‌ی 20 بۆ 30% زیاد بكه‌ن، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه ره‌شنوسی یاسایه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه به ناوی (یاسای دڵنیایی خانه‌نشینی) ناردوه‌ته فه‌رمانگه‌ی یاسایی له سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی راوێژی ده‌وڵه‌ت.
ماجده تەمیمی، ئه‌ندامێكی ئه‌و لیژنه‌یه، به (تۆڕی میدیای عێراقی)ی راگه‌یاند: ئه‌و یاسایه له چوار به‌شی سه‌ره‌كی و 143 ماده پێكهاتوه.
ناوبراو وتیشی، له‌و یاسایه‌دا لقێك هه‌یه بۆ دڵنیایی ئازادانه، بۆ ئه‌وانه‌یه كه خاوه‌نی كاری خۆیانن، یان ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر هاوبه‌شن، یان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق كارده‌كه‌ن، پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواكاریه‌ك پڕبكه‌نه‌وه و به‌پێی مه‌رجه‌كانی ده‌سته‌ی نیشتمانی دڵنیایی خانه‌نشین ده‌كرێن، كه یه‌كێك له‌و مه‌رجانه ئه‌وه‌یه ته‌مه‌نی له 45 ساڵ زیاتر نه‌بێت.