کونسوڵی گشتی
ھەنگاریا لەهەرێمی کوردستان، د.چابا ڤێزێکێینی بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکانن وڵاتەکەی لەگەڵ بازرگانو
خاوەنکارانی شاری سلێمانی کۆنسوڵی ھەنگاریا سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی
سلێمانی کردو لەگەڵ سەرۆکی ژوور کۆبۆوە.
لەکۆبونەوەکەدا،
د.چابا ڤێزێکێینی ڕایگەیاند “ئێمە دەمانەوێت پەیوەندی بازرگانی و پیشەسازی
لەگەڵ شاری سلێمانی بەھێزبکەین بۆئەوەی بتوانین بازرگانانمان ئاشنابن بەکاری ئەم شارە
تا لەو ڕێگەیەوە دۆستایەتی و ئاشنایەتیمان بەھێز بکەین“
ڕاشیگەیاند “ھەنگاریا
لەشەری دژ بە تیرۆرستاندا ھاوکاری پێشمەرگەی کردووەو بەردەوامیش دەبێت لەو ھاوکارییە،
بۆیە دەمانەوێت لە کەرتی بازرگانی و پیشەسازیدا ئاشنایەتیمان ھەبێت و پەیوەندی
بەھێز دروستبکەین“
لەبەرامبەریشدا،
سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند “خۆشحاڵین بەم سەردانەی کونسۆڵی ھەنگاریاو
ئێمەش دەمانەوێت کاری بازرگانی لەنێوان ھەردولادا بەھێزبکەین، ئێمەش ھانی
بازرگانانمان دەدەین لەکاتی کردنەوەی پێشانگاکان لەوڵاتی ھەنگاریا ئامادەییان
ھەبێت و داواکارین لەلایەن ئەو وڵاتەوە پێشوەخت ئاگادار بکرێینەوە“.
سەرۆکی ژوور جەغتی
لەوەش کردەوە کە “شاری سلێمانی یەکێکە لەوشارانەی عێراق توانیویەتی
لەپیشەسازیدا یەکەم بێت بەتایبەت لە چیمەنتۆدا، کە پێداویستی ھەموو عێراق پڕ بکاتەوەو
چەندین کارگەی گەورە لەم شارەدا بونیان ھەیە“
ئاماژەی بەوەشدا
شاری سلێمانی کۆمەڵێک بازرگانی گەورەی تێدایە کە کاری بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی
ئەوروپا دەکەن و پەیوەندی بەھێزیان ھەیە لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی ئەوروپادا.