سەرۆکی ژوور ڕایدەگەیەنێت چەند بازاڕێکی میللی لەشاری سلێمانی دەکەنەوە بۆ ڕێکخستنی ناوشار و پاک ڕاگرتنی ژیگە.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لەدوای لابردنی دەستگێڕەکان لەناو شەقامەکانی سلێمانی و ناڕەزای دەربڕینی کاسبکاران ئێمە وەک ژوور پێشنیار دەكەین بۆ ڕێگرتن لە دروست بوونەوەی ئەم كارانە لە چەند ناوچەیەكی گرنگی شاری سلێمانی زەوی تەرخان بكرێت بۆ دروستكردنی چەند بازاڕێكی میللی نمونەیی بە شێوەیەكی ڕێكوپێك و هاوچەرخ”
ڕاشیگەیاند” ژوورەكەمان ئامادەیی تێدایە بۆ دروستكردنی ئەم بازاڕانە بە هاوكاری كؤمەڵێك بازرگانی بەتواناو بە ئەزمون، تا ئەو هاوڵاتی و دەستگێڕو خاوەن عەرەبانانە كاڵاكانی خۆیانیان بە نرخێكی هەرزان تێدا بفرۆشن”.
سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا دەمانەوێت لە گەڕەکەکاندا” جێگای تایبەت بە مریشک فرۆشەکان و ماسی فرۆشەکان و دەستگێڕەکان دابینبکرێت کە ئەمە دەبێتە ھۆی جوانکردنی سیمای شارو پاکڕاگرتنی ژینگەی شار وە ڕێکخستنەوەی بازاڕو کارکردنەوەی دەستگێڕەکانی شاری سلێمانی لە بازاڕانەدا کە زۆرێک لەوکەسانە دەتوانن کاری تێدابکەن کە بێکارن”.
بیرۆکەی دروستکردنی بازاڕی میللی لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازیەوە دوای ئەوە دێت کە لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامێتی سلێمانی دەستیانکرد بە ڕێکخستنەوەی ناوشار و لابردنی ئەو عەرەبانە و دەستگێڕانەی لەناوشار کاریان دەکرد.