فەرمانگەی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند: بەرنامەی دابەشکردنی ئاوی ژمارەیەک گەڕەک بەھۆی شکاندنی بۆری ئاوی سەرەکییەوە دوادەکەوێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی ئاوی سلێمانی، بەھۆی شکانی بۆری ئاوی سەرەکیەوە بۆماوەی ۲ ڕۆژ بەرنامەی دابەشکردنی ئاو بۆ ژمارەیەک گەڕەک دوادەکەوێت.
لە بەشێكی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ئەو گەڕەکانەی بێ ئاو دەبن ھەریەک لە زەرگەتەی کۆن، سەروەری بێسارانی، بادینان، سورێن، شوقەکانی کارێزەوشک، شوقەکانی ئاشتی، بەشێک لە گەڕەکەکانی کانی کوردە، نێرگز، کوێستان دەگرێتەوە.