تائێستا دابەشکردنی نەوەت نەگەشتۆتە ناوشاری سلێمانی

 

بەڕێوەبەری دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان
لەشاری سلیمانی ڕایدەگەیەنێت بەم نزیکانە کۆتای بەدابەشکردنی نەوت لەدەرەوەی
پارێزگای سلیمانی دێت و ناوشار دەست پێدەکات.

 

محەمەد حەسین بەڕیوەبەری دابەشکردنی بەرهەمە
نەوتیەکانی سلێمانی ڕایگەیاند” دابەشکردنی نەوت لەئێستادا لە
پارێزگای هەڵەبجەو سەیدسادق دەستمان پێکردۆتەوە یەکی بڕی یەک ملێۆنیان ماوە”

 

ئاماژەی بەوەشدا” ڕۆژانە لەبەغداوە
بڕەنەوت دێت بۆشاری سلێمانی دابەشکردن بەردەوامە دوای کۆتای هاتنی قەزاو ناحیەکان
دەست بەناوشاردەکرێت”

 

لەبارەی بانزینەوە ناوبراو ڕایگەیاند”
لەئێستادا بانزینی حکومی دابەشناکرێت تەنها لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دێت و
دەفرۆشرێت وەلەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامێتەوە چاودێری نرخ دەکرێت”

 

لەناوشاری سلیمانیدا بۆ ئەمساڵ تائێستا هیچ
بڕە نەوتێک نەدراوە بەهاولاتیان.