لە ناوچەیەكی سعوودیە، پلان دانراوە كە گەورەترین شاری خۆشی و كاتبەسەربردن دروست بكرێت و میرنشینی سعوودیەیش ئەو پڕۆژەیەی راگەیاند.
محەممەد بن سەلمان، میرنشینی سعوودیە، راگەیاندنی پلانی پڕۆژەی گەورەترین شاری كاتبەسەربردن و رۆشنبیری و وەرزشی لە وڵاتەكەی راگەیاند، كە لە ناوچەی قەدیەی باشووری رۆژئاوای ریازی پایتەخت ئەو پڕۆژەیە دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە.
ئەمیر محەممەد بن سەلمان، رایگەیاند: ئەم شارە دەبێتە شوێنگەیەكی شارستانی دیار و ناوەندێكی گرینگ جێبەجێكردن و بەدیهێنانی خواست و پێویستی حەزەكان، هاوكات بۆ پڕكردنەوەی پێویستیە رۆشنبیری و كۆمەڵایەتییەكانی وڵات و بەسەربردنی كاتی خۆشە.
ئەم پڕۆژەیە، لە چوارچێوەی پلانی درێژخایەن و بەرنامەبۆداڕێژراوی (دیدگەی سعوودیە 2013)ـدایە، كە پڕۆژەی گەورەی وەبەرهێنان و بواری دیكەیش لە خۆ دەگرێت، كە مەبەست لێی بووژاندنەوەی سعوودیەیە لە رووی ئابووری و وەبەرهێنانەوە، هاوكات بۆ ئەو مەبەستەیە زۆرترین هەلی كاركردن بڕەخسێت و رێژەی كەمكاری كەم بێتەوە.
سەلمان رایگەیاندووە، بەردی بنیاتنانی پڕۆژەكە، لە سەرەتای 2018ـدا دادەنرێت و لە 2022ـدا قۆناغی یەكەمی دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەیش كردووە، سوودی ئابووری و كۆمەڵایەتی و بواری دیكەی هەیە. دەشبێتە خۆشترین شوێن بۆ بەسەربردنی كاتی پشوو و خۆشی خێزان و دۆستان. شوێنی وەرزش و پێشبڕكێی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیشی تێدایە.