وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدانی ئابووریی رووسیا رایگه‌یاند كه زیاده‌ی بازرگانی ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی یازده مانگی رابردووی ئه‌مساڵ به به‌روارد به پارساڵ گه‌یشتۆته 179 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار .
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی شاره‌زایانی وه‌زاره‌ته‌كه،، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كانی رووسیا له یازده مانگی رابردوو به رێژه‌ی دوو پۆینت سێ له‌سه‌دا به به‌راورد به پارساڵ زیادیكردووه و گه‌یشتۆته 481 ملیار و سێسه‌د ملیۆن دۆلار .
هاوكات قه‌باره‌ی هاورده‌كانی ئه‌و وڵاته له‌و ماوه‌یه‌دا به رێژه‌ی دوو پۆینت نۆ له‌سه‌دا زیادیكردووه و گه‌یشتۆته سێسهدویهك ملیار و 600 ملیۆن دۆلار .
بانكی ناوه‌ندی رووسیاش رایگه‌یاندووه كه قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی رووسیا له یازده مانگی رابردوو گه‌یشتۆته 708 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار و به به‌راورد به پارساڵ به رێژه‌ی سێ پۆینت سێ له‌سه‌دا زیادیكردووه .