عێراق؛ 160 ملیۆن دۆلار خرایه‌ بازاڕه‌وه‌



بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق ڕێژەی‌ خستنەبازاڕی‌ دۆلاری‌ ڕاگەیاند، بەهەمان نرخی‌ پێشوو كە 1190دینارە بۆ هەردۆلارێك.



بانكەكە‌ ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ160ملیۆن و323هه‌زارو302دۆلاری‌ خستووەتە بازاڕەوە.



پرۆسەی‌ فرۆشتنی‌ ئەو بڕەپارەیە بەبەشداری‌ 34بانك‌ و11كۆمپانیای‌ تایبەت بەهەواڵەكردنی‌ دراو ئەنجامدراوەو نرخی‌ هەر دۆلارێكیش بە1190دیناری‌ عیراقی‌ دیاریكراوە.



ڕۆژانە بانكی‌ ناوەندی‌ عێراق بڕی‌ ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كەبەشێوەی‌ زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی‌ عێراق، لەگەڵ خشتەیەكی‌ تایبەت بەناوی‌ ئەوبانكانە.



دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ بڕی‌160ملیۆن و39هه‌زارو952  دۆلاری‌ خستبووە بازاڕەوە.