زانكۆی سلێمانی لە داهاتی خۆی پارەی وانەبێژی دابین دەكات

 
لە هەنگاوێكدا بۆ چارەسەركردنی كێشەی نەدان و دواكەوتی كرێی وانەبێژی ، زانكۆی سلێمانی لە داهاتی خۆی ئەو بڕە پارەیە دابین دەكات و بڕتاریشە بەردەوام بێت.

بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی  سێ ساڵە، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كاتی خۆیدا دابەش نەكرێت، بەمەش بارگرانیەكی زۆر بۆ موچە خۆران دروست بوو، لە ماوەكانی ڕابردوشدا  چەندین گردبوونەوە و ناڕەزایی لە دژی پاشەكەوتی موچەو دواكەوتنی شارەكانی هەرێمی گرتەوە، فەرمانبەران و مامۆستا و وانەبێژانی زانكۆش یەكێك بوون لەو چینانە، بۆ شكاندنی بایكۆت و خۆپیشاندان لە كاتی خۆیدا سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی  بەڵێنی چارە كردنی كێشەی مامۆستاو فەرمانبەرانی دا.
 
ئەمڕۆش سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: زانكۆی سلێمانی وەك یەكەم زانكۆ لە هەرێمی كوردستاندا  بڕیاری داوە لە داهاتی خۆی كە لە كرێی خوێندن و كافتریەكان دەستی دەكەوێت، موچەی مانگەكانی كانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵی كرێی وانەبێژی مامۆستایانی وانەبێژی  پێدەبین بكات.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد ،كە  بڕیارەكە بۆ مانگەكانی داهاتوش كاری پێدەكرێت، وتیشی ئەم بڕیارە لە پێناو چارەسەركردنی كێشەی موچەی مامۆستایانی وانەبێژە كە پێشتر بەڵێنی چارەسەركردنی نەدانی موچەیان پێدرابوو، ئاماژەی بەوەشدا كە ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم هێشتا هیچ بڕە پارەیەكی ساڵی ڕابردووی نەداوە.