وەزارەتی سامان سروشتیەكان ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی نەوتەوە بۆ توركیا دەدات


وەزارەتی سامانە سورشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت هۆكاری ڕاگرتنی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەگەریتەوە بۆ نۆژەن كردنەوەی بۆری گواستنەوەی نەوت.

لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ماڵپەڕی شەفەق نیوز بڵاویكردوەتەوە ڕایگەیاندوە”راگرتنی هەناردە كردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی توركیا كاتیە”

وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، ئاماژەی بەوەشداوە” هۆكاری ڕاگرتنەكەش بۆ نۆژەن كردنەوەی هیڵَی گواستنەوەی نەوت دەگەڕێتەوە كە دەبوایە ئەم كارە لە مانگی ئازاری ڕابردودا بكرایە بەڵام دواكەوتوە بۆ ئەم كاتە”

لەدوێنێوە هەناردە كردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركیا ڕاگیراوە وئاماژەش بۆ ئەوە دەكرێت راگرتنەكە كاتیەو سێ تا پێنج رۆژ دەخایەنێت.